وارڤین – خانەقین: كوڕی بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەناو بارەگای لقی (15)ی خانەقین وێڕای سووكایەتیپێكردن، دەستڕێژی گولە لە ژنە ئەكتەر و بەرپرسی سەنتەری مرواری بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانەقین دەكات.
وارڤین – هەولێر: بەهۆی ئەوەی نەوتی بە جەستەیدا رێشتووە و ئاگری لەخۆی بەرداوە، ژنێكی تەمەن (33 ساڵ) لە شارەدێی كەورگۆسكی سەر بە هەولێر ژیانی لەدەستدا.
وارڤین – سۆران: پێشمەرگەیەكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە چەكی كڵاشینكۆف بەرە بەیانی ئەمڕۆ 24 فیشەكی نا بە خونجە حوسێنی هاوسەری و خەڵتانی خوێنی كرد.
وارڤین – كەركووك: بۆ رێگرتن لە دیاردەی دەستدرێژی و گێچەڵی سێكسی بە ژنان، ئیدارەی پارێزگای كەركووك بڕیاریدا، سەردانی گەنجانی زگورت بۆ پاركی بابەگوڕگوڕ قەدەغە بكات و سەرچاوەیەكیش رایگەیاند، تەنیا لەو پاركەدا ساڵی رابردوو (150) حاڵەتی دەستدرێژی و گێچەڵ تۆمار كراوون.
وارڤین – شارەزوور: چالاكی ژنان لە سنووری شارەزوور (ئامینە ئەحمەد) رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، چوار حاڵەتی سووتان و یەك حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی لە سنوورەكە تۆماركراوون.
وارڤین – هەولێر: لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا، كە ئەفسەرێكی لێكۆڵەری پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، پیاوێك دان بەوەدا دەنێت، بە زۆر هەردوو هاوسەرەكەی ناچار كردووە سواڵی بۆ بكەن.
وارڤین – كەلار: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ كچە فێرخوازەكانی پەیمانگەی تەكنیكی كەلار بایكۆتی خوێندنیان كرد و رایانگەیاند، شەوی رابردوو ژمارەیەك گەنجی دەموچاو پێچراو هەڵیانكوتاوەتە سەر بەشە ناوخۆییەكەیان.
وارڤین – كەلار: ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی گەرمیان – كەركووك،(3) ساڵ سزای زیندانیكردنی بەسەر ئەو كوڕەدا سەپاند، كە كۆتایی ساڵی رابردوو، بەهاوكاری دوو خوشكی خۆی و برایەكی و زڕدایكی و باوكی دەستدرێژیكردبووە سەر كچێكی خزمیان.

    
وارڤین لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
© 2011—2012. Warvin. All Rights Reserved.
Created by kurdsky.com